حه‌یده‌ر شه‌شۆ ، سكرتێری پارتی ئێزیدی دیموكرات به رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی راگه‌یاندووه: پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه به ناوی پارتی ئازادی و دیموكراتی ئێزیدی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: تائێستا چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان چالاكی سیاسی و سه‌ربازییان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
گوتیشی: پارتی ئازادی و دیموكراتی ئێزیدی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دروست كراوه‌و هه‌مان سیاسیه‌ت و ئایدیۆلۆژییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ له‌رێگای به‌كارهێنانی دینی ئێزدیییه‌كانه‌وه دزه بكه‌نه نێو كاری سیاسی عێراق.
شه‌شۆ جه‌ختیشیكرده‌وه كه حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق كارئاسانی بۆ په‌كه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای ئێزییه‌كانه‌وه حزبی سیاسی له عێراق دابمه‌زرێنن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.