له هێرشی ئاسمانی سوپای سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانیدا بۆ ناو خاكی یه‌مه‌ن، به ده‌یان حوسیی و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی ئه‌وان كوژران.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، له‌م هێرشه‌دا كه كرایه سه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حوسییه‌كانی ژێر باڵی ئێرانه، 38 كه‌س كوژران كه له‌ناویاندا دوو فه‌رمانده‌ی ئه‌و چه‌كدارانه هه‌بوو.
ئه‌و حوسییانه‌ی كوژراون له بینای وه‌زراره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌ن كۆببوونه‌وه تا ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ رێوڕه‌سمی ناشتنی " ساڵح ئه‌لئه‌حمه‌د " پایه‌به‌رزترین به‌رپرسی سیاسیی حوسییه‌كان، كه ناوبراو 19ـی ئه‌م مانگه به هۆی هێرشی ئاسمانی سعودیه كوژرابوو.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.