Erbil 32°C سێشەممە 24 ئەیلوول 17:36

دوای براوه‌بوونێکى زه‌حمه‌تى ریال به‌سه‌ر لیگانێس زێدان پاش یاریه‌که‌ چى ووت

بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر یاریه‌كه‌ و وه‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌چامپیۆنس لیگ قسه‌ى كردووه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 35ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ ، ریال مه‌درید له‌میواندارى كردنى لیگانێس بردنه‌وه‌یه‌كى زه‌حمه‌تى به‌سه‌ر یانه‌ى میواندا تۆمار كرد كاتێك به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك یاریه‌كه‌ى له‌گه‌لى به‌كۆتا هێنا ،گۆله‌كانى ریال له‌لایه‌ن گاریس بێل و مایۆرال تۆماركران ، تاكه‌ گۆلى لیگانێس له‌لایه‌ن یاریزان  داركۆ تۆماركرا .
دوای یاریه‌كه‌ زێدانى راهێنه‌رى ریال مه‌درید له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند : بردنه‌وه‌مان به‌سه‌ر لیگانێس بردنه‌وه‌ى ئاسان نه‌بوو ، به‌زه‌حمه‌ت سێ خاڵى یاریه‌كه‌ به‌ده‌ست هێنرا ،له‌و یاریه‌دا فاسكێز به‌شدارى نه‌كرد له‌پێناو ئاماده‌بونى بۆ یارى بایرن ، كه‌ناوبراو ئه‌و توانایه‌ى تێدایه‌ له‌شوێنى كارڤاخاڵ یاری بكات ،  به‌شێك له‌یاریزانانمان به‌هۆى پشوو یاریان نه‌كرد ، وه‌كاسمیرۆ له‌و یاریه‌دا وه‌ك دڵى به‌رگرى له‌و شوێنه‌ دامان نا . 
 
له‌باره‌ى یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ زێدان ڕایگه‌یاند :  بۆ یاری سێشه‌ممه‌ ئاماده‌ین ، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ براوه‌بوونمانه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، وه‌پارێزگارى له‌نازناوى خول ، كه‌بۆ دوو وه‌رزه‌ پاڵه‌وانین . 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.