ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28 -4-2018 ، هه‌ندرێن عه‌زیز مه‌حمود سۆفى به‌رپرسى بازنه‌ى چۆمانى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه ، ناوبراو ڕایگه‌یاند ئه‌و بزاڤه نوێیه كهپهیدابووه ته‌نیا ڕوكهشیه و كردارى نیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كارده‌كه‌ن ، بۆیه بڕوا نه‌بوونمان پێیان و وهناچینه ژێر بارى گروپێك كه‌بۆ مه‌به‌ستى خۆی دامه‌زرابێت و ئێمه‌ش تێیدا به‌كار بهێنن كه‌به‌رنامه و كاریان ڕوون نه‌بێت .
به‌رپرسه‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ڕاشیدهگهیهنێت ، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌مان له‌و ڕه‌وته كهبڕوامان پێى نیه وهبهرنامه و په‌یامى دیارنیه و كارنامه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان دانیه ، بۆیه به‌قه‌ناعه‌تى خۆمانه‌وه كهبڕوامان به‌و ڕه‌وته سیاسیه نوێیه نیه ده‌ستمان له‌كاركێشایه‌وه كه‌له‌سه‌ره‌تادا بڕوامان وابوو كاره‌كانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان و هاوڵاتیانه ، كه‌چى بۆمان ده‌ركه‌وت پێچه‌وانه‌یه ، ئه‌و په‌یام و كارنامه‌ى هه‌ڵیگرتووه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كه‌ى ئێمه ناگونجێ و له‌به‌رژه‌وه‌ندى دۆزى كورد دانیه ، بۆیه وازهێنانمان ڕاده‌گه‌یه‌نین له‌نه‌وه‌ى نوێ وه‌ك به‌رپرسى بازنه‌ى چۆمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.