Erbil 13°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 15:05

عیرفان که‌رکوکى : به‌ره‌ى تورکمانی بووه‌ به‌به‌شێک له‌داگیرکارى شارى که‌رکوک

چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى توركمانى سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%


دوای سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ شارى كه‌ركوك ، كه‌بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى لیسته‌كه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌نجامدابوو ، له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا حه‌یده‌ر عه‌بادى ویستویه‌تى سه‌ردانى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى دیارى توركمان و پێكهاته‌كانى تر بكات له‌شارى كه‌ركوك ، سه‌رجه‌م دیداره‌كان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ ، جگه‌ له‌دو خانه‌واده‌ى توركمان نه‌بێ پێشوازیان لێى كردووه‌ له‌ماڵه‌كانیادا 

عیرفان كه‌ركوكى سه‌رۆكى پارتى گه‌لى توركمان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : ئه‌مڕۆ له‌سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌بادى بۆ كه‌ركوك نه‌ته‌وه‌ى توركمان كه‌پێكهاته‌یه‌كه‌ى ڕه‌سه‌ن و دیارى كه‌ركوكن دیدارى حه‌یده‌ر عه‌بادیان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ ، ئه‌ویش له‌سه‌ر داگیر كراوى شاره‌كه‌یان كه‌ ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌ى ده‌بات له‌ڕه‌وشێكى خراپدا كه‌تێیدا سه‌رو ماڵى خه‌ڵك له‌سایه‌ى هێزه‌ میلیشیاكانى هاتوو بۆ كه‌ركوك ئارام نیه‌ . 

عیرفان ڕِاشیگه‌یاند جگه‌ له‌دوو خانه‌واده‌ى توركمان كه‌یه‌كیان بنه‌ماڵه‌ى ڕاید سه‌دام كه‌له‌پۆلیسى عێراق بوو له‌ماوه‌كانى رابردوو كوژرابوو سه‌ردانى ئه‌و خانه‌وه‌ده‌یه‌ و خانه‌واده‌یه‌كى دیكه‌ى توركمانى كردووه‌ ، ته‌واوى خه‌ڵكى توركمان ئاماده‌نه‌بوونه‌ پێشوازى له‌و سه‌ردانه‌ى عه‌بادى بكه‌ن و وه‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندى كراوه‌ به‌چه‌ند خانه‌واده‌یه‌ك  كه‌عه‌بادى ده‌یه‌وێت سه‌ردانیان بكات ، به‌ڵام خانه‌واده‌كان ئاماده‌نه‌بوونه‌ پێشوازى له‌كه‌سێك بكه‌ن كه‌ڕه‌وشى شاره‌كه‌ى ئاڵۆز كردبێت هۆكار بێت له‌داگیر كارى شاره‌كه‌ . 

وه‌كه‌ركوكى ڕاشیگه‌یاند جگه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان پێكهاته‌كانى دیكه‌ش له‌برایانمان له‌كورد چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ كه‌شه‌هیدیان هه‌یه‌ ئاماده‌نه‌بوونه‌ پێشوازى لێبكه‌ن له‌سه‌ردانى  عه‌بادى بۆ ماڵه‌كانیان،  ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ به‌رز ده‌نرخێنین كه‌ڕه‌تى پیاوێك بكرێت كه‌فه‌رمانده‌ى ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌ڕه‌وشى شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى تێك داوه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ نائارامى زیاتر ڕووله‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات كه‌له‌ شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ئه‌و هێزانه‌ هاتوون .

عیرفان كه‌ركوكى له‌كۆتا ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌داخه‌وه‌ به‌ره‌ى توركمانى كه‌نوێنه‌رایه‌تى توركمانى كه‌ركوك ناكات هه‌موو عێراق ده‌زانێت ئه‌و هێزه‌ كێن و چین و بۆچ مه‌به‌ست و له‌پێناوى چیدا كارده‌كه‌ن ، ئه‌مڕۆ ئه‌و هێزه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌داگیركارى شارى كه‌ركوك  ئه‌وه‌ بۆ مێژوو كه‌ئه‌و لایه‌نه‌ به‌شێكه‌ له‌و هێزانه‌ى به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ركوكدا گرتووه‌  


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.