له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ پارێزگاى كه‌ركوك ، كه‌بۆ بانگه‌شه‌ى لیسته‌كه‌ى و به‌شدارى ئاهه‌نگ گێڕان ڵه‌گه‌ڵیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ و پێناساندنى كاندیدان به‌خه‌ڵك ئه‌و سه‌ردانه‌ى ئه‌نجامدا .
عه‌بادى له‌كه‌ركوك سه‌ردانى چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كى توركمانى شیعه‌ى سه‌ربه به‌ره‌ى توركمانى كرد ، تێیدا سوپاسى كردوون كهتوركمان نه‌ته‌وه‌یه‌كه لاى ئێمه پارێزراوه ، وهڕۆلهكانتان له‌هێزه‌كانى حه‌شد و هێزه‌كانى دیكه له‌سوپادا به‌ڕێزه‌وه ده‌نرخێنین .
وهعهبادى له‌و سه‌ردانه‌یدا بانگه‌شه‌ى لیسته‌كه‌ى كردووه بۆ خانه‌واده‌كان كه‌ئه‌و لیسته ببینن له‌خزمه‌تى ئێوه‌دایه بۆیه ده‌نگى پێبده‌ن تا پارێزراو بن
له‌به‌رامبه‌ردا خێزانه توركمانه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه پابه‌ندین پێتانه‌وه و وه‌به‌ڵێن وه‌فا ده‌نوێنین بۆتان له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردن به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌ڵبژاردن له‌كاتێكدا له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌و شاره داگیر كراوه به‌هێزى سه‌ربازى زۆره ملێ كه له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێرشى كرایه سه‌ر و داگیر كرا ، به‌هۆى داگیر كارى كه‌ركوكه‌وه 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شوێن و پێگه‌ى خۆیان ئاواره‌بوون و تێیدا حوكمى سه‌ربازى زۆره ملێیان قه‌بوڵ نه‌بوو ، وهتێك چوونى ئارامى شاریش به‌هۆى هاتنى هێزه میلیشیاكان هۆكارێكى دیكه بوو لهئاوارهبوونى خه‌ڵك ، وه‌به‌هه‌مان هۆكاریش له‌به‌ر پارێزراو نه‌بوونى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌و شاره‌یان جێهێشتووه و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌ن له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ناچێت و له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ده‌بات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.