Erbil 11°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 17:43

ئایا بڕواکانمان له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ درووستن؟

به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ی تا ئێستا بڕوامان وایه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌مان ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌ن
ئایا بڕواكانمان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ درووستن؟
کوردستان TV
100%

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌شێك له‌و هۆكارانه‌ی تا ئێستا بڕوامان وایه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌مان ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌ن و به‌ شێوه‌ی زانستیی نه‌سه‌لمێنراون و له‌ناویشیاندا خواردنه‌وی ئاو له‌ بتڵی پلاستیك و قه‌ڵه‌ویی و گه‌رمكردنه‌وه‌ی خواردن له‌ ئامێری مایكرۆیۆ.

به‌ڵام توێژه‌رانی بواره‌كه‌ ده‌ڵێن: به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ كه‌ له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌بیسرێن به‌ڕاستیی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببن به‌ هۆكاری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌، كه‌ له‌ناویاندا جگه‌ركێشیان و زۆر راوه‌ستان له‌ ژێر تیشكی خۆر له‌ هۆكاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانن.

توێژه‌رانی زانكۆی كۆلجی له‌نده‌ن ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ %40ـی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ بوونه‌ به‌ هه‌ڵه‌ بڕوایان وابووه‌ كه‌ دڵڕاوكێ ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌و بڕوا هه‌ڵانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌ی زانستیی نه‌سه‌لمێنراوه‌.

دكتۆر ساموێل سمیس له‌ زانكۆی لیدزی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ كه‌ ده‌بینین خه‌ڵكی بڕوایان به‌ هه‌ندێك هۆكاری نازانستی له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌وانه‌یه‌ هۆكاری ئه‌مه‌ شێوزای هه‌ڵه‌ی ئه‌وان بێت له‌ به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی درووست و پێویسته‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌بن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ده‌ستخستنی زانیاریی له‌مچه‌شنه‌.

 سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.