قوباد تاڵه‌بانی هێرشی كرده سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و رایده‌گه‌ێنێ، هه‌تا پاره هه‌بوو له‌ناو یه‌كێتیدا بوو، كه پاره نه‌ما جیابووه‌وه‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات.
قوباد تاڵه‌بانی، له چوارچێوی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان رایگه‌یاند: كه‌سانێك هه‌ن هه‌تا پاره هه‌بوو له‌ناو یه‌كێتیدا بوو، كه پاره نه‌ما جیابووه‌وه‌و ئێستاش باسی حوكمڕانی و كه‌موكوڕی ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه(به‌رهه‌م ساڵح) دوو جار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جارێك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی عَیراق بووه‌و ساڵانێكیش جێگری سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی بووه، بۆ له‌و كاتانه‌دا نه‌یتوانی چاكسازی بكات، بۆ ئێستا باسی چاكسازی ده‌كات.
قوباد تاڵه‌بانی گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه بێ‌ویژدانن و گه‌له‌كۆمه‌كێ به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.