Erbil 9°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 18:33

3 فه‌ڵه‌ستینیی دیکه‌ش له‌کاتی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ که‌رتی غه‌ززه‌ کوژران

زیاتر له‌ 45 كوژراو و 6 هه‌زار برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌
3 فه‌ڵه‌ستینیی دیكه‌ش له‌كاتی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كوژران
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ رۆژی هه‌ینی 27ـی ئه‌م مانگه‌دا، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی 3 فه‌ڵه‌ستینییان كوشت و زیاتر له‌ 950 كه‌سی دیكه‌یان بریندار كرد كه‌ 300 كه‌س له‌م بریندارانه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

سوپای ئیسڕائیل رایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا ته‌قه‌ی له‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ هێرشیان هێناوه‌ بۆلای ته‌ل دڕكه‌كانی سه‌ر سنوور و ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ زۆربه‌ی كوژراوان له‌ چه‌كدارانی حه‌ماس و گروپه‌ میلیشیاكانی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستنین، له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ڵێن زۆربه‌ی كوژراوان بێ چه‌ك بوون و ئینجا كراونه‌ته‌ ئامانجی فیشه‌ك.

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كه‌ له‌ 30ـیه‌می مانگی مارسی ئه‌مساڵه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ زیاتر له‌ 45 كوژراو و 6 هه‌زار برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.