Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:22

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی به‌ریتانی، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه‌ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌ریتانیا گرنگییه‌كی زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی 27/4/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ "ئه‌لسته‌ر بۆرت" وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ "قوباد تاڵه‌بانی" جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی بوو، شاندی میوان هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ل به‌غدا و دروستبوونه‌وه‌ی متمانه‌ به‌رز نرخاند‌ و هیوایان خواست دیالۆگی‌ جددیتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌بێت، به‌ پێویستیشیان زانی دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موو لانه‌كان به‌تایبه‌تی لایه‌نی كوردی، ڕۆڵی خۆیان له‌ دروستكردنی حكوومه‌تێكی بنكه‌ فراوان بینن.

له‌ دیداره‌كه‌دا شاندی میوان ئاشكرای كرد كه‌ به‌ریتانیا گرنگییه‌كی زۆر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكاریی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه‌ و په‌ره‌پێدانی ئابووری و سه‌رمایه‌گوزاریدا.

دواتر به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و هاوكارییه‌ سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، پێشوازیشی له‌ بیرۆكه‌ی‌ گرنگیدان به‌ بواری ئابووری دوای هه‌ڵبژاردن و سه‌قامگیریی ئاسایش له‌ عێراق كرد و‌ ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر ئاسانكاری و هاوكارییه‌ك له‌مباریه‌وه‌ نیشان دا.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیران به‌ پێویستی زانی وڵاتانی هاوپه‌یمان و به‌ریتانیا هاوكار بن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕیفۆرم و چاكسازی له‌ عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

 

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.