Erbil 8°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:11

تاقیکردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناکۆتاکان له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکرد

زیاتر له‌ ملیۆنێك و 200 هه‌زار قوتابى به‌شداری له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مڕۆ 28/4/2018 تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان له‌ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێروو دهۆك ده‌ستی پێكرد.

"شۆڕش غه‌فوری" به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ  وه‌زاره‌تی په‌روه‌ره‌ یه‌كه‌م زه‌نگی بۆ تاقیكردنه‌وكان لێداو له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان ده‌ستیانپێكردووه‌

ده‌شلێت: له‌ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك یه‌كه‌م تاقی كردنه‌وه‌ كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئه‌نجامدراوه‌و به‌ نسبه‌ت هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌ هۆی دواكه‌وتنی خوێندن ئه‌نجامده‌درێن.

هه‌ر له‌ باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی پۆله‌ ناكۆتاكان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ ملیۆنێك و 200 هه‌زار قوتابى به‌شداری له‌ تاقی كردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌یه‌:

ئه‌وڕۆ ڕێكه‌وتی 28ی ئه‌پرێلی 2018ی زایینی و به‌ پێچه‌وانه‌ی ساڵان كه‌ كه‌شوهه‌وا باراناوی بوو، تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكانی سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد كه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك 200 هه‌زار قوتابی له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژدا به‌شداری ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵه‌ ده‌كه‌ن.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (د. پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی چه‌ندین قوتابخانه‌ی كرد كه‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درا و چه‌ندین هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ی پشكنی و له‌گه‌ڵ مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ران و چاودێرانی ئه‌و هۆڵانه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان قسه‌ی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ پرسیاری له‌ قوتابی و خوێندكاره‌كان كرد تا له‌ شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كان و چۆنیه‌تی خۆئاماده‌كردنیان ئاگادار بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه‌ ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوو تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌زاری و نیشتمانی پۆله‌كانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی و نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌ كاتی خۆی و به‌ پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له‌ چۆنیه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كان و په‌ڕه‌ی سۆما به‌ڕێوه‌ به‌رێت، واته‌ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاریی هه‌ردوو به‌شی وێژه‌یی و زانستی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ 27/5/2018 ی زایینی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و له‌ 13/6/2018 ی زایینی كۆتاییان پێ دێت و زیاتر له‌ 120 هه‌زار قوتابی له‌ هه‌رسێ به‌شی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن.

ده‌شلێت: هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تیش له‌ ڕێكه‌وتی 28/5/2018 ی زایینی ده‌ست پێ ده‌كات و پێش له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ دوانزه‌كان كۆتایی پێ دێت و نزیكه‌ی 130  هه‌زار قوتابی تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌لێت: بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆمه‌ڵێك ڕێكاری تایبه‌تی له‌ چۆنیه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كان و توندوتۆڵی هۆڵه‌كان و دابینكردنی پێویستییه‌كان و ستانداركردن و به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنی چێككردنی په‌ڕه‌ی سۆمای ئه‌نجام داوه‌ كه‌ دواتر  و له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی و به‌ شێوه‌ی ڕێكلامی ته‌له‌فزیۆنی و پۆسته‌ر بۆ قوتابیان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌خرێته‌ ڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.