Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:29

ترامپ به‌ڵێنی به‌ مێرکل داوه‌ که‌ ئێران ده‌ستی به‌ چه‌کی ئه‌تۆمیی راناگات

ئێمه‌ ده‌بێ دڵنیا ببینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ مرۆڤ كوژه‌ ته‌نانه‌ت نزیكیش نه‌بێته‌وه‌ له‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی
ترامپ به‌ڵێنی به‌ مێركل داوه‌ كه‌ ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی راناگات
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیادا به‌ڵێنیدا كه‌ حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی راناگات.

ترامپ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتی: ئێمه‌ ده‌بێ دڵنیا ببینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ مرۆڤ كوژه‌ ته‌نانه‌ت نزیكیش نه‌بێته‌وه‌ له‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی.

ترامپ له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بكات بژارده‌ی سه‌ربازیی له‌ دژی ئێران به‌كار ده‌هێنێت یان نا، وتی: من له‌مباره‌یه‌وه‌ لێدوان ناده‌م كه‌ هێزی سه‌ربازیی به‌كار ده‌هێنم یان نا، به‌ڵام ده‌توانم متمانه‌تان پێبده‌م كه‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستی به‌ چه‌كی ئه‌تۆمیی راناگات و ئێوه‌ش ده‌توانن پشت به‌م به‌ڵێنه‌ ببه‌ستن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ به‌ پێداگرییه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز چاكسازیی تیادا ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا ئه‌مریكا له‌ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ نامێنێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.