له كاتی په‌رده‌لادان له دیواربه‌ندی شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی 13ی ئایاری ساڵی 1987 شاعیری ناسراوی هه‌ورامان ئیبراهیم عبدلكه‌ریم هانه‌قوڵی ناسراو به "یاوه‌ر هه‌ورامی" كۆچی دوای كرد.
كۆچی ئه‌م شاعیره زۆر جێگای تێرامان بوو چونكه دوای خوێندنه‌وه‌ی پارچه شیعرێك له‌ناو ئاماده‌بوواندا كه‌وت و گیانی له ده‌ستدا كه دوای بۆ گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌ركه‌وت نه‌خۆشی خورپه‌ی دڵ لێیداوه..
ئیبراهیم عبدلكریم له دایكبووی گوندی هانه‌ی قوڵی سه‌ر به شاره‌دێی خورماڵه و به هه‌ردوو زاراوه‌ی هه‌ورامی و كرمانجی خوار شیعری ده‌نووسی و خاوه‌نی 12 كتێبه.
نموونه‌یه‌ك له هۆنراوه‌كانی:
كوردستان‌م
نازانم بۆ كام زامی تۆ بگــــــریم كـــــوردستانم ؟
بۆ عــــهفرینت یان ههڵهبـــــــجهی دڵ و گیانم
بۆ هه‌ركوێ ده‌ڕوانم ده‌بینم كۆچی كــــــــوردانه ؟
ماڵ لهكــــــــــــۆڵهو ئاوارهیــــــــهو سه‌رگه‌ردانه
خــــــــودا زۆر بێ كــــــهسین ، بگــــره ده‌سمان
ده‌رمان بێنه له‌م ئاگــــره، هــــــــهرتۆی كـهسمان
له‌سه‌ده‌كانی ڕابردوولــــــــهپێش پیران و قازیوه
ئه‌م كـــــــــوردستانه پیرۆزه دڵســۆزێكی نه‌بینوه
ئه‌و ده‌سته‌ی ده‌ستی هێناوه بۆناو له‌پی ده‌سمان
دڵسۆز نه‌بوه نه‌بۆ خــــــــــاكـــــمان نه‌بۆ كه‌سمان
برام برایی بـــــــــــا نه‌دۆڕێنین ده‌ستی یه‌ك بگرن
فرمێسك له‌چاوی هه‌تیوو بارانی ئه‌م كورده بسڕن
یاوه‌ر هــــــه‌ورامی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.