وه‌زیرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ده‌ستبه‌كار بوو و بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌ردانى سعوودیه و ئه‌رده‌ن و ئیسرائیل بكات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، پۆمپیۆ سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئه‌رده‌ن و ئیسرائیل ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، هێزه‌ر نوێرت رایگه‌یاند، هیچ وه‌زیرێكى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌و خێراییه گه‌شتى دیپلۆماسى ئه‌نجام نه‌داوه.
وه‌زیرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكاوه په‌سند كرا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كار بێت.
مایك پۆمپیۆ پێشتر به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا بووه و دواى دوورخستنه‌وه‌ى ریك تیلرسن له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه وه‌ك وه‌زیرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكرا.
دواى ئه‌وه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه په‌سند كرا، راسته‌وخۆ پۆمپیۆ رووى له برۆكسل كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.