Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:33

نزیکەی 9 هەزار پەنابەر دەرفەتی مانەوەیان له‌ سوێد پێدەدرێت

پرۆژەیاسایەکی حکومەتی سوید بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاراستەی پەرلەمان كراوه‌
کوردستان TV
100%

بەپێی پرۆژەیاسایەکی حکومەتی سوید کە ئاراستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی کردووە نزیکەی 9 هەزار پەنابەرى بە تەنها رۆیشتوو بۆ ئەو وڵاتە، کە بڕیاری دیپۆرت کردنەوەیان هەیە دەرفەتی مانەوەیان پێدەدرێت.

هەواڵەکە لە سایتی فەرمی فدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بڵاوکراوەتەوەو تێیدا هاتووە؛ ئەم پێشنیارە هەفتەی ڕابردوو حکومەتی سوید خستییە بەردەم پەرلەمان، بۆ ئەوەی پێشنیارەکە ببێتە یاسا و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە حکومەت پێویستیان بە پشتیوانیی پارتی سێنتەر بوو لە کاتێکدا پارتەکانی دیکەی هاوپەیمانیی ڕاستڕەوەکان لە مۆدێرات، لیبرالەکان و مەسیحییە دیموکراتەکان هەروەها دیموکراتەکانی سوید ئەم پێشنیازەیان ڕەتکردووەتەوەتەوە.

سەرۆکی پارتی سێنتەر,،ئانیێ لۆف، لە لێدوانیکیدا دەڵێت "ئێمە وەک پارتی سێنتەر سەبارەت بەو منداڵانەی بەهۆی درێژخایەنیی ماوەی لێکۆڵینەوە دۆسیەی داوای پەنابەرییەکەیان دواکەوتووە، هەمیشە ڕامان وا بووە کە دەبێت شانسێکیان بدرێتێ بۆ مانەوە هەر بۆیە ئەم پێشنیازەی حکومەت پەسەند دەکەین".

بە پێی هەواڵەکەی فدراسیۆنی پەنابەران "بەو شێوەیە لەیەکی مانگی حەوتی داهاتووەوە ئەم یاسایە کاری پێدەکرێت و بەو پێیە ئەو پەنابەران مافی پەنابەریی کاتییان دەدرێتێ و لەو ماوەیەدا دەبێت خوێندنی ئامادەیی یاخود خوێندنێک لەهەمان ئاستی ئامادەییدا تەواو بکەن تا بتوانن لە سویددا بمێننەوە".

یاساکە ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە یەکەم داوای مافی پەنابەرییان لە پێش 24ی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2015دا ناردووە بۆ دەستگەی کۆچ (واتا ئەو کەسانە ناگرێتەو ەکە دوای ئەو ڕێکەوتە داوایان ناردووە) و بەلایەنی کەمەوە ماوەی 15 مانگ چاوەڕوانیی بڕیاری مانەوە بوون هەروەها لە ماوەی چاوەڕوانیی بڕیاری دەستگەی کۆچدا تەمەنیان بووەتە هەژدە ساڵ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.