Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:15

چۆن نینۆکه‌کانمان درێژ ده‌بن؟

زۆر ته‌نكن و شێوه‌یه‌كی نیوه‌ مانگیان هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

نینۆكه‌كانی ده‌ست و پێمان له‌ ره‌گی نینۆكه‌كانی ژێر پێسته‌وه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌م ره‌گانه‌ی زۆر نزیكن له‌ به‌شی بنه‌وه‌ی نینۆكه‌كانمان  به‌شی زیندووی نینۆكه‌كانمان زۆر ته‌نكن و شێوه‌یه‌كی نیوه‌ مانگیان هه‌یه‌و ره‌نگیان سپییه‌.

خانه‌كانی ره‌گی نینۆك ، هه‌ڵده‌ستن به‌ به‌رهه‌م هێنانی جۆرێك له‌ خانه‌ی مردوو كه‌ پێی ده‌گووترێت(كیراتین) كاتێ خانه‌ی نوێ دروست ده‌بن پاڵ به‌ نینۆكه‌ مردووه‌كه‌وه‌ ده‌نێن بۆ ده‌ره‌وه‌  و به‌و شێوه‌یه‌ نینیۆكمان درێژ ده‌بێته‌وه‌.

له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شه‌ كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی بڕینی قژمان هه‌ست به‌ ئازاری نینۆك كردنیش ناكه‌ین.

سه‌رچاوه‌/ چی؟ بۆچی؟ چۆن؟

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.