Erbil 19°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:28

فریا و هێرۆ گۆرانییه‌کی له‌یلا فه‌ریقی ده‌ڵێنه‌وه‌

له‌ زۆربه‌ی كاره‌كانیان به‌ شێوه‌ی دوێت به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون
کوردستان TV
100%


‌هه‌ردوو گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان "  فریا و هێرۆ "  به‌یه‌كه‌وه‌  یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند " له‌یلا فه‌ریقی " به‌ ناوی" زیندووم كه‌وه‌ "ده‌لێنه‌وه‌ .

ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ له‌ نێو تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان  گرته‌ی ڤیدیۆیی گۆرانییه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك هه‌موو كاره‌كانی پێشووتریان  " فریا " به‌ ئامێری گیتار میوزیك بۆ " هێرۆ " ده‌ژه‌نێت .

هێرۆ و فریا له‌ زۆربه‌ی كاره‌كانیان به‌ شێوه‌ی  دوێت  به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون و هه‌ردووكیشیان ته‌نیا یه‌ك هه‌ژماری هاوبه‌شیان له‌ نێو تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌ كه‌ كاروچالاكییه‌كانیان  به‌م هه‌ژماره‌ هاوبه‌شه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن و چه‌ند سالێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن و وه‌ك گۆرانیبێژ و میوزیكژه‌ن كارده‌كه‌ن . 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.