په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌خنه له پێشوازیكردنی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كورد ده‌گرێت له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "بالروح بالدم نفدیك یا عبادی" كراوه.
حاكم شێخ له‌تیف بابه‌تێكی كورتی نووسیوه به ناوی" بالروح بالدم نفدیك یا عبادی". له بابه‌ته‌كه‌دا ره‌خنه له شێوازی پێشوازیكردنی هه‌ندێك له كه‌س ده‌گرێت كه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان نواندبوو.
حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێ، "عهبادییهك كه له به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق ھێلكهباران ده‌كرێت و ته‌نه‌كه‌ی بۆ لێ ده‌درێ، عهبادییهك كه به سودفه و له وه‌قتی زائیدا كراوه به‌سه‌رۆك وه‌زیران و خۆشی باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، عهبادییهك كه به‌غدای پایته‌خته‌كه‌ی خۆی خه‌ریكه له زبڵدا نقوم ده‌بێ، عهبادییهك كه جگه له مووچه‌كه‌ی (كه ئه‌ویش ھی ئه‌و نییه) ھه‌موو شتێكی له كوردستان خراپتره، عهبادییهك كه بووه‌ته گاڵته‌جاڕی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان.
له به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وانه‌ی دوێنێ پێشوازییان كرد، له پێشبڕكێی ئه‌وه‌دا بوون، ببن به یه‌كه‌م جاشی نوێ، بۆ ئه‌مه‌ش حاكم شێخ له‌تیف نموونه‌ی پێشبڕكێ وه‌رزشی ده‌هینێته‌وه و ده‌نووسێ، "وه‌ك وه‌رزشه‌وانی ساحه و مه‌یدان ده‌ھاتنه به‌رچاوم كه قاچیان بردووه‌ته پێشه‌وه و تفیان له ده‌ست داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه یه‌كه‌م جاشی نوێ .
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سلێمانی بوو، دیاره ئه‌وانه‌ی پێشوازییان لێ كردووه، ته‌واو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی گۆڕانیان نیگه‌ران كردووه، بۆیه ده‌ڵێ، "ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه كورد بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.