ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌ڕێگاى كۆیه - هه‌ولێر له‌ڕووداوێكى هاتووچۆدا دوو ئۆتۆمبێلى جۆری ته‌كسى به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و له‌ئه‌نجامى تیژڕه‌وى لهلێخۆڕینى ئۆتۆمبێله‌كانیان بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست بده‌ن ڕووداوێكى هاتوچۆى لێبكه‌وێته‌وه كه‌ته‌واوى سه‌رنشینان تێیدا بریندار ببن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى كۆیه ڕایده‌گه‌یه‌نێت ڕووداوه‌كه نزیگ گوندى گۆپته‌په بووه ، هاولاتیانى برینداربوو له‌ڕووداوه‌كه ، شه‌ش پیاو پێنج ئافره‌ت و منداڵێكى تێدایه ، وه‌باری ته‌ندروستى ژن و پیاوێك به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه باش نیه و له‌ژێر چاودێرى وردى پزیشكیه
پۆلیسى هاتوچۆى كۆیه ڕاشیدهگهیهنێت په‌ڕاوى ڵێكۆڵینهوهمان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتمان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.