بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل رۆژی یه‌كشه‌ممه ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه به ناردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك بۆ ناوی خاكی وڵاته‌كه‌ی و سعودیا، ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر خاكی هه‌ردوو وڵات.
ئه‌م لێدوانه‌ی ناتانیاهۆ له وه‌ڵامی وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراندایه كه له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێسدا وتبووی: هێرشی ئاسمانیی ئیسڕائیل بۆسه‌ر خاكی سووریا پێشێل كردنی سه‌روه‌ریی ئه‌م وڵاته‌یه.
چه‌ند كاتژمێرێك دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وته‌كانی زه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل وتی كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و وڵاته‌یه كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هه‌ڵگری ته‌قه‌مه‌نیی ده‌نێرێته سه‌ر ئاسمانی ئیسڕائیل و موشه‌كیش بۆناو خاكی سعودیا.
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه ئیسڕائیل پێیوایه چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا ئێران فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی له رێگه‌ی سووریاوه ناردووه‌ته سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازی ئه‌نجامی كرده‌وه‌ی هێرشبه‌رانه، به‌ڵام ئێران ئه‌م تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.