Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:33

عێراق خاوه‌نی خراپترین وڵاتینامه‌یه‌

عێراق له‌ ریزبه‌ندی 165 و كۆتایی وڵاتانی جیهانه‌
عێراق خاوه‌نی خراپترین وڵاتینامه‌یه‌
کوردستان TV
100%

دامه‌زراوه‌ی هێنلی و هاوبه‌شه‌كانی ریزبه‌ندییه‌كی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ كرد كه‌ خاوه‌نی باشترین و خراپترین وڵاتینامه‌ن و كه‌ تێیدا عێراق له‌ ریزبه‌ندی 165 و كۆتایی وڵاتانی جیهانه‌. 

دامه‌زراوه‌ی هینلی و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی له‌سه‌ر ئاستی 168 وڵات كردووه‌ كه‌ عێراق له‌ ئاستی 165مینه‌ و له‌دوای هه‌ردوو وڵاتی یه‌مه‌ن و سوریاوه‌ هاتووه‌ .

باشترین وڵاتینامه‌ش له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان وڵاتینامه‌ی فه‌ره‌نسایه‌ و دوای ئه‌ویش وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و ئایسلاند و له‌ پله‌ی دووه‌م و سێیه‌مدان. 

هه‌روه‌ها وڵاتانی دانیمارك، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج، سوید، فینلاند، ئیتاڵیا و سویسرا له‌ ریزبه‌ندی چواره‌م تا ده‌یه‌م هاتوون له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا. 

له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی عه‌ره‌بیش ئه‌فریقيا و ئیمارات به‌ پله‌ی یه‌كه‌م هاتوون كه‌ له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌ی جیهاندا له‌ پله‌ی 546 دان، دواتریش كوه‌یت به‌ پله‌ی دووه‌م هاتووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ پله‌ی 82 دایه‌، قه‌ته‌ریش له‌ پله‌ی سێیه‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه‌ و له‌ ریزبه‌ندی جیهانیش له‌ پله‌ی 587 دایه‌‌. سعودییه‌ش له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی چواره‌مه‌ و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ پله‌ی 89 یه‌. دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی به‌حره‌ین، عه‌مان، تونس، مه‌غریب و جه‌زائیر دێن. 

وڵاتی عێراقیش ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ی لیسته‌كه‌ له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا و كه‌ سووریا سێ پله‌ له‌پێشیه‌تی و یه‌مه‌نیش چوار پله‌. 

پێشتریش به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر ئاستی 231 شار و پایته‌ختی وڵاتان كراوه‌، به‌غدای پایته‌خت خراپترین شاری جیهانه‌ بۆ گوزه‌ران و ژیان، كه‌ له‌ ریزبه‌ندی 231ه‌مین هاتووه‌ و پاسپۆرته‌كه‌شی به‌ خراپترین پاسپۆرتی جیهان ده‌ستنیشان كراوه‌. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.