له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد " هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا " فیلمی سینه‌مایی " ئێل كلاسیكۆ " له 36 همین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له به‌شی " زه‌نگی حه‌وته‌م " نمایشده‌كرێت .
ئه‌م فیلمه باس له چیرۆكی " ئالان " و براكه‌ی ده‌كات كه بۆ دیتن و چاوپێكه‌وتنی ئه‌و یاریزانه‌ی خۆشی ده‌وێت ، له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و وڵاتی ئیسپانیا به‌رێده‌كه‌وێت ، فیلمی " ئێل كلاسیكۆ " به‌رهه‌می هه‌ردوو وڵاتی عێراق و نه‌رویجه و یه‌كێكه له بژارده سه‌رنجراكێشه‌كانی لیستی فیلمه‌كانی به‌شی زه‌نگی حه‌وته‌م .
سیناریۆی ئه‌م فیلمه له ماوه‌ی 2 ساڵدا له لایه‌ن " هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا " به هاوكاری " ئاندرێس فاگرهۆڵد " نووسراوه ، ئێل كلاسیكۆ یه‌كه‌م فیلمی : هه‌ڵكه‌وت مسته‌فا " یه كه باس له بابه‌تی گرووپه كه‌مینه‌كان ده‌كات و هیچ په‌یامێكی سیاسی راسته‌وخۆی نییه .
36 ه مین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فه‌جر له رۆژانی ( 19 بۆ 27 ) ی نیسانی 2018 له په‌ردیسی سینه‌مایی " چارسوو " له تاران به‌رێوه‌ده‌چێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.