Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:25

له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا 150 سه‌رپێچى له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا تۆمار کراون

ته‌نها له‌ رۆژى هه‌ینى 11 سه‌رپێچى كراوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراى ده‌كات، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 150 سه‌رپێچى له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كراوه‌.

له‌م باره‌وه‌ ئه‌حمه‌د مزبان عه‌زاوى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كۆمیسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ئاشكراى كردووه‌، كه‌ تا ئێستا 150 سه‌رپێچى تۆمار كراون.

ئه‌و  ئه‌ندامه‌ى كۆمیسیۆن وتىشى" ته‌نها له‌ رۆژى هه‌ینى رابردوو 11 سه‌رپێچى كراوه‌، داواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى كاندیده‌كان، نۆ سه‌رپێچى چاره‌سه‌ر كراون".

ئه‌و  به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆن دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێكدا كه‌  لایه‌نه‌كه‌ سه‌رپێچییه‌كه‌ى خۆى چاك نه‌كاته‌وه‌، ئه‌وا سزا ده‌كرێت، سه‌ره‌تاش سزاكه‌ پێبژاردنه‌، كه‌ هه‌ندێكیان ده‌گات به‌ پێنج ملیۆن دینارى عێراقى.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.