Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:51

رژێمی سووریا بۆ چۆڵکردنی هه‌ندێ ناوچه‌ له‌گه‌ل داعش رێککه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات

ئەسەد چاوەڕێی رێککەوتن ده‌كات لەگەڵ داعش و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى تر
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌كانى هه‌وال له‌ سووریا بلاویان كرده‌وه‌، كه‌ رژێمی سووریا بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد چاوەڕێی رێککەوتن ده‌كات لەگەڵ داعش و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى تر، بۆ چۆڵکردنی هه‌ندێ ناوچە و کۆنتڕۆلکردنەوەی هەموو ناوچەکانی دەوروبەری دیمەش لەلایەن سووپای رژێمی سووریاوە.

ماوه‌ى چەند مانگه‌ رژێمی سووریا و گرووپە توندڕەوە جیاوازەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، کە لەدوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە دەستیان بەسەر ئەو ناوچانەدا گرتووە، دەستیان بە رێککەوتن كردوه‌، بۆ چۆڵکردنی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق و رادەستکردنەوەیان بە رژێمی سووریا.

پێشتر بەچاودێریی رووسیا چه‌ندین رێككه‌وتن بۆ چۆلكردنى ناوچه‌كانى نزیك دیمه‌شق له‌ لایه‌ك گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ له‌گه‌ل رژێمى سووریا واژۆ کراون.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.