بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی 12 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له پارێزگای كه‌ركووك بۆ 22 لیست و هاوپه‌یمانێتی ده‌ستپێكردووه، به‌لام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه هه‌ر له سه‌رتاوه له شارى كه‌ركووك پۆستەرو وێنەی کاندیدانی کورد ده‌دڕێندرێن.
له گه‌ڕه‌كه زۆرینه كوردنشینه‌كانی كه‌ركووك، پۆسته‌ر و ئاڵا و وێنه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی هێنده زۆر دڕێنراون و شێوێنراون، كه كاندیده‌كانی به تووڕه‌ی هێناوه‌ته سه‌رخه‌ت و داواده‌كه‌ن لایه‌نه ئه‌منییه‌كان به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی عه‌رەبه‌كان له كه‌ركووك به 14 لیست و هاوپه‌یمانێتی، توركمانه‌كانیش به چوار لیست و هاوپه‌یمانێتی و كریستیانه‌كان به سێ لیستەوە چوونه‌ته نێو كێبڕکێ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه، به‌ڵام هیچ وێنه و پۆسته‌رێكیان نه‌دڕێنراوه و بانگه‌شه‌یان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان ته‌شه‌نەی سه‌ندووه.
هێزى ده‌سه‌لاتدار له كه‌ركووك كه خۆى له هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبی ده‌بینێته‌وه، له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌میشه فشار بۆ سه‌ر لایه‌نى كوردى له كه‌ركووك دروست ده‌كه‌ن و تا ئه‌مرۆش به‌رز كردنه‌وه‌ى ئالاى كوردستان و دروشمى تر له كه‌ركووك له لایه‌نه سیاسیه‌كانى كورد له‌و شاره قه‌ده‌غه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.