Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:21

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق داعشیان له‌ سوریا بۆرده‌مان کرد

فڕۆکەکانی جۆری ئێف 16ی بەکارهێناوە
کوردستان TV
100%


بۆ یەکەم جار، ھێزی ئاسمانی عێراق سنووری سوریای بەزاند و لە ناو خاکی ئەو وڵاتەدا بۆردومانی بنکەکانی رێکخراوی داعشی کرد.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق لە به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتووه‌، لەسەر فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر کە بۆ خۆشی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی عێراق چوونەتە ئاسمانی سوریا و لەوێ چەند شوێنێکی داعشیان بۆردومانکردووە.

هه‌روه‌ها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی چەکدارانی داعش لەناو خاکی سوریا، بەهۆی بوونی مەترسی ئەو چەکدارانەوەیە بۆ سەر خاکی عێراق و ئاماژەیەکیشە بۆ زیادبوونی توانای هێزە چەکدارەکان بۆ ڕاوەدونانی گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان و لەناوبردنیان.

لەلایەکی ترەوە تەحسین خەفاجی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسی ڕاگەیاندووە، ئەو هێرشە ئاسمانییانە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا و ئێران و ڕوسیا ئەنجامدراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزی ئاسمانی لەو هێرشانەدا لە ناوخۆی سوریا، فڕۆکەکانی جۆری ئێف 16ی بەکارهێناوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەک سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق ئۆپراسیۆنی جیاجیایان دەستپێکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو چەکدارانەی داعش کە لەو ناوچە سنورییانەی نێوان عێراق و سوریا چالاکن و هاتوچۆ دەکەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.