ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19/4/2018 مه‌سرور بارزانی ،راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ وۆلتر پایێت ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و شاندی یاوه‌ری، كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ، فراوانبوونی چالاكیی تیرۆریستانی له هه‌ندێ ناوچه‌ی سووریا و عێراق و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به زه‌نگێكی مه‌ترسی زانی و ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌كرد، پێویسته دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رێوه‌ببرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌رچی زووتر كار بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه بكرێت.
لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان، رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له جه‌نگی دژ به تیرۆریستان به كاریگه‌ر پیناسه كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هاوكاریی و مه‌شقی هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.
له ته‌وه‌ریكی دیكه‌ی دیداره‌كه دوا په‌ره‌سه‌نده‌كانی ناوچه‌كه و پێشخستنی زیاتری میكانیزمی هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه له پێناو رێگری له سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزم گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.