Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:31

به‌رهه‌مێکی نوێی مه‌هاباد قه‌رداغی به‌ناوی "ئافره‌تیزم" بڵاوکرایه‌وه‌

له‌م كتێبه‌دا خه‌بات و تێكۆشانی ئافره‌تانی بۆ شه‌ش قۆناغ دابه‌شكردووه‌
کوردستان TV
100%

"ئافره‌تیزم" ناوی ئه‌و كتێبه‌یه‌ كه‌نووسه‌ر خاتوون مه‌هاباد قه‌رداغی به‌ چاپی گه‌یاندووه‌ ، كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌.

له‌وكتێبه‌دا خاتوون مه‌هاباد قه‌رداغی باس له‌ مێژووی تێكۆشان بۆمافی یه‌كسان له‌ باشوری كوردستان (1918- 1018) ده‌كات ،به‌واتایه‌كی تر ئه‌م كتێبه‌ چوار توێژینه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیدارن به‌یه‌كتره‌ و ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی باسكردنی مێژووی تێكۆشانی ژن و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و تێكۆشانه‌و ده‌ستكه‌وته‌كاتی ئه‌و تێكۆشان ده‌كات.

نووسه‌ر هه‌ر له‌م كتێبه‌دا خه‌بات و تێكۆشانی ئافره‌تانی بۆ شه‌ش قۆناغ دابه‌شكردووه‌.

دیزاینی به‌رگی ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن شاكار گه‌رمیانی ودیزایینی ناوه‌ش له‌لایه‌ن هێمن خدر بۆ ئه‌نجامدراوه‌ له‌ چاپخانه‌ی شه‌هاب به‌ تیراژی ( 1000) دانه‌ چاپكراوه‌ له‌ چاپكراوه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان زنجیره‌ كتێپی ژماره‌(16) یه‌.

مه‌هاباد قه‌رداغی خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ پێزه‌ تاوه‌كو ئێستا (8) به‌رهه‌می شیعره‌ (8) چیرۆك و رۆمان  وه‌ (9) لێكۆلینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسی وئه‌ده‌بی ودیدرای بڵاو كردۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها (6) بابه‌تی له‌ عه‌ربی و ئینگلیزی وه‌رگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی وه‌ به‌هاوبه‌شی (3) كتێبی له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی تری بڵاوكردۆته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.