Erbil 20°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:39

رامپه‌یج له‌ یه‌که‌م نمایشدا بوو به‌ خاوه‌نی 34.5 ملیۆن دۆلار

پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا له‌ بوكس ئۆفیسى ئه‌مریكى
رامپه‌یج له‌ یه‌كه‌م نمایشدا بوو به‌ خاوه‌نی 34.5 ملیۆن دۆلار
کوردستان TV
100%

هه‌واڵێك له‌ ماڵپه‌ڕی (DEADLINE)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین فیلمى سینه‌مایى ده‌كات به‌ناوى رامپه‌یج له‌ نواندنى دوه‌ین جانسن كه‌ به‌ "the Rock" ناسراوه‌. 

فیلمى رامپه‌یج فیلمێكى ئه‌كشن فانتاسییه‌ و به‌پێ هه‌واڵه‌كه‌ى ماڵپه‌رى (DEADLINE) دا له‌ 11ـى نیسانى 2018، ئه‌م فیلمه‌ خرایه‌ سینه‌ماكانى دونیاوه‌ كه‌ توانى له‌ یه‌كه‌م نمایشدا ببێت به‌ خاوه‌نى 34.5 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى به‌مه‌ش پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا له‌ بوكس ئۆفیسى ئه‌مریكى .

دوابه‌دواى فیلمى رامپه‌یج فیلمى شوێنێكى بێده‌نگ (A quiet place) پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا بووه‌ خاوه‌نى 32.6 ملیۆن دۆلار .

له‌ ئێستاشدا فیلمى رامپه‌یج بووه‌ته‌ خاوه‌نى 114 ملیۆن دۆلار دواى نمایشكردنى له‌ سینه‌ماكانى جیهاندا.

فیلمى رامپه‌یج له‌ ده‌رهێنه‌رى براد پیته‌ن و نواندنى ده‌وین جانسنه‌ كه‌ به‌ (the Rock) ناسراوه‌. 

 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.