Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:32

مه‌سعود حه‌یده‌ر : له‌چوار ساڵى رابردوو له‌به‌ره‌ى حه‌ق و گه‌ل دابووم

زۆرترین جنێوتەشھیر ئاراستەمان کرا لەسەر ھەڵوێستە نیشتمانیه‌كانمان لەلایەن گروپێکی دیار
کوردستان TV
100%


له‌به‌روارى 17-4-2018 مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وازهێنانى له‌ڕیزه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لیستى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌ن ڕاگه‌یاند ، دواى وازهێنانى له‌گۆڕان ، له‌لایه‌ن گروپێكى دیار تۆمه‌تى جنێو دان و ته‌شهیرو  قسه‌ ووتن به‌ناوبراو له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ ، ناوبراو له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانى ئه‌م گروپه‌ ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ى ڕاگه‌یاند :

وه‌کو چۆن لە چوار ساڵی رابردوو بێ بنەما زۆرترین جنێو تەشھیرو تەخوین ئاراستەمان کرا لەسەر ھەڵوێستە نیشتمانیه‌كانمان ،  دوور لە ھەموو بەھاو ئاکارێک  لەلایەن گروپێکی دیارەوە، دوای دەستلەکارکێشانەوەم کە ئەمە مافێکی سەرەتایی ھەموو مرۆڤێکە، دیسان ھەمان گروپ بەھەمان ئاکار و بە درۆ و دراو تەخوین و تەشھیرمان بۆ دەکەن، تا ئەو رادەی ھەوڵی زەوتکردنی ئازادی ھەڵبژاردنی بێ لایەنیشمان ئەدەن.
 ھەم وەکو خانەوادە ، وەھەم لەسەر ئاستی کەسی ھەمیشە خەباتمان کردوە بۆ خاک و خەڵکی کوردستان ، وه‌ لەبەره‌ی حەق و گەل بووم،  دوای دەستلەکارکێشانەوەم بێ لایەن دەمێنم ، پەیوەندی بە ھیچ حزب و لایەنێکەوە ناکەم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.