Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:26

پەیمانی شەرەفی هەڵبژاردن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان واژۆکرا

نوێنەرانی سەرجەم لیست و قەوارە و هێزە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن
کوردستان TV
#7
100%


لە شاری هەولێر لیست و قەوارە سیاسیەكانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیماننامەی شەرەفیان واژۆ كرد، نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراقیش كە چاودێری واژۆكردنی پەیماننامەكەی دەكرد، وتی: ئامانج لەو هەنگاوە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمممە 18-4-2018، پارتەكان بە چاودێری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) و، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم لیست و قەوارە و هێزە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا (پەیمانی شەرەفی هەڵبژاردن)یان واژۆكرد.

یونامی لە زۆربەی هەڵبژاردنەكاندا بەمەبەستی چاودێریكردنی بانگەشە و پرۆسەی هەڵبژاردن لەنێوان لیست و قەوارە و هێزە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردن، پەیمانی شەرەفی هەڵبژاردن واژۆدەكات، ئامانجیشی ئەوەیە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەبێ هیچ پێشێلكارییەك بەڕێوەبچێت، هاوكات هیچ لایەنێك تەشهیر بە لایەنی بەرامبەری نەكاو ناوزڕاندن روونەدات و پەیماننامەكەی ئەمرۆش كەلەنێوان لایەنەكاندا واژووكرا 25 خاڵ لەخۆی دەگرێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 12-5-2018 بەڕێوەبچێت، لەكۆی 329 كورسی پەرلەمان، هەرێمی كوردستان 46 كورسی بەركەوتوون. 25 قەوارە لە هەرێمی كوردستان بەشدارن و 19 لەوان حیزبن، چواریان هاوپەیمانێتین و دوویان پاڵێوراوی سەربەخۆن.

دوای واژۆكردنی ئەو پەیماننامەیە، یونامی ژوورێكی تایبەت بە نوێنەرایەتی یونامی، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، نوێنەرانەی سەرجەم ئەو لایەنانەی پەیماننامەكەیان واژۆكردووە، لەگەڵ نوێنەری دەزگا ئەمنییەكان و لایەنی دادوەری پێكدەهێنێت، پێكهێنانی ژوورەكە بەمەبەستی چاودێریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنە تاوەكو دوای پرۆسەی هەڵبژاردن و دەرچوونی ئەنجامەكانیش، هەر پێشێلكارییەك بكرێت ئەوان تۆماری دەكەین.

ئەو لایەنە كوردستانییانەی پەیماننامەی شەرەفی هەڵبژاردنیان واژۆكرد بریتین لە:
* رۆڵەكانی میزۆپۆتامیا
* پارتی دیموكراتی كوردستان
* رۆڵەكانی نەهرەین
* یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
* پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
* یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
* كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
* ئەنجوومەنی گەلی كلدانی و سریانی ئاشووری
* یەكێتی بەیت نەهرەین
* بزووتنەوەی گردبوونەوەی سریانی
* بەرەی توركمانی
* هاوپەیمانی كلدانی
* بزووتنەوەی گۆڕان
* هاوپەیمانی رافیدەین
* هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.