میوزیكژه‌ن و گۆرانیبێژی كورد " هه‌رێم سه‌ڵاح " به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی كه بریتییه له گۆرانییه‌ك به ناوی " من له رقی تۆ " بڵاوده‌كاته‌وه .
هونه‌رمه‌ند " هه‌رێم " خۆی ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه و " هێمن حه‌مید "یش تێكسته‌كه‌ی بۆ نووسیوه ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌ر خۆی به ئامێری ئۆرگ به مۆبایلی خۆی گۆرانییه‌كه‌ی تۆماركردووه و له نێو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاویكردووه‌ته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده بریاریداوه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ته‌واوی گۆرانییه‌كه له نێو ماڵپه‌ر و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبكاته‌وه .
هه‌رێم سه‌لاح جگه له‌وه‌ی گۆرانیبێژه و ئاوازی بۆ زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی خۆی داناوه ، ئاوازدانه‌رێكی زۆر باشه و برای هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند " هه‌ردی سه‌لاح و هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح " ه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.