Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 01:11

هۆشیار زێباری: پارتی هەوڵدەدات دوای هەڵبژاردن کورد یەک لیستی هەبێ

زێباری: کورد هێشتا بەرژەوەندی لە بەغدا ماوە
کوردستان TV
100%

هۆشیار زێباری ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ بەشی کوردیی "دەنگی ئەمریکا" رایده‌گه‌ینێت، بەشداریکردنی کورد لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی داهاتووی عێراقدا گرنگە، چونکە هەموو مافە دەستورییەکانی کورد کە لەو دەستوورەی هەمووان دەنگیان پێداوە، چەسپێنراوە، بۆیە دەبێت لە پەرلەمان و لە بەغدا بین، تا بتوانین بەرگری لەو مافانەمان بکەین کە بەپێی دەستوور بە کورد دراوە".

زێباری ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، کە کورد لە بنیادنانەوەی عێراقی فیدراڵدا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە و لە چەند ساڵی ڕابردووشدا توانیوێتی خزمەتێکی باش بە کوردستان و گەلی کوردستان بکات لە بەغدا، بەڵام بەداخەوە لە دوای 2012وە، بە بەرنامە هەوڵدرا ڕۆڵی کورد لە بەغدا کەمبکرێتەوە".
 
ناوبراو راگه‌یاند" کورد قورسایی خۆی هەر ماوە، بەڵام وەک جاران بەو شێوازە گەورەیە نا، چونکە دۆخی هەموو لایەک تێکچووە، نە کورد و نە سوننە و نە شیعە، هیچیان یەک لیست و یەکگرتوو نەماون، ئەو سەردەمەش بە سەرچوو. بەپێی ڕاپرسیەکان کە کراوە، هەر لیستێک بڵێت 100 یا ٧٧77 کورسی یان ٨٠80 کورسی دەهێنێت، ڕاست نیە، چونکە هەموویان لەتلەت بوون، بۆیە فرسەتێک بۆ کورد هاتۆتە پێش کە یەک دەنگ بێت”.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دووپاتی کردووەتەوە“ پارتی دیموکراتی کوردستان وەک گەورەترین حزبی کوردستان، هەموو هەوڵێک دەدات کە هەموو لایەنەکان دوای هەڵبژاردن ببنە یەک لیست و کورد لە بەغدا لە ناو پەرلەمان و دامودەزگاکانی بەغدا پێگەی بەهێز بێت".

هۆشیار زێباری وتىشى" کورد هێشتا بەرژەوەندی لە بەغدا ماوە، بەتایبەتی پاش هاوکێشەکانی 16ى ئۆکتۆبەر، هەموو لایەک بە بەغداشەوە هەستیان کرد کە چەترێک هەیە دەبێت بۆی بگەڕێنەوە، ئەویش دەستووری عێراقە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.