Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:59

له‌ ستۆکهۆلم سیمینارێک بۆ خاتوو " شه‌هلا ده‌باغ " سازده‌کرێت

باسێكه‌ له‌سه‌ر شاعیران و بیری نه‌ته‌وه‌یی و راوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران
کوردستان TV
100%

كوردانی تاراوگه‌ به‌ تایبه‌ت چینی رۆشنبیر و قه‌له‌م به‌ده‌ستان به‌رده‌وامن  له‌ خه‌بات و كارو چالاكییه‌كانیان ، تا ئێستا  جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ده‌یان و سه‌دان كتێبی به‌ پێز له‌ بواره‌كانی زمانه‌وانی و كلتوور و زانست ، به‌ ده‌یان و سه‌دان كۆر و كۆبوونه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ و لێكۆلێنه‌وه‌یان بۆ پیشاندانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك گه‌لێكی زیندوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌نجامداوه‌ .

نووسه‌ر و توێژه‌ر "  شه‌هلا ده‌باغ  " نموونه‌یه‌كی زیندووی كوردانی تاراوگه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا  به‌ ده‌ست و قه‌له‌مه‌ ره‌نگینه‌كه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌می جۆراو جۆری به‌ پێز له‌ بواره‌كانی رۆشنبیری  و زمان و كلتووری خستۆته‌ به‌ر دیدی رۆشنبیان و كتێبخانه‌ی كوردی پێ ده‌ڵه‌مه‌ند كردووه‌ .

دوایین  كارو چالاكی ئه‌م خانمه‌ نووسه‌ره‌ بریتییه‌ له‌  ئه‌نجامدان و رێكخستنی سیمینارێك كه‌"  باسێكه‌ له‌سه‌ر شاعیران و بیری نه‌ته‌وه‌یی و راوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران " له‌ كتێبخانه‌ی كوردی له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ ، له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 29 ی ئه‌پریلی 2018 له‌ كاتژمێر ( 1300 بۆ 1500 ) به‌رێوه‌ده‌چێت .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.