حكومەتی عێراقی 13 كەسی لەسێدارەدا، كە زۆرینەیان بە بەتاوانی تیرۆركردن حوكمدارابوون.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دادی عێراقدا ئاشكرا كرا كە 13 كەسیان لە سێدارەداوە ئاشكرای دەكات كە دوای تەواوبوونی هەموو رێكارە یاساییەكان، سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو كەسانەدا جێبەجێ كراوە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە لەكۆی ئەو 13 لەسێدارەدراوە، 11 كەس تاوانی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی وەك تەقاندنەوەی ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراو، كوشتنی هێزە ئەمنیەكان و كردەوەی رفاندن بەسەریاندا ساغ بووەتەوە.
سزاكان له زیندانیكردنی تا هه‌تایی، تاكو له سێداره‌دانی تێدایه، ژنه داعشێكی فه‌ره‌نسی و ژماره‌یه‌ك ژنی دیكه‌ی رووسیش كه له ریزی رێكخراوه‌كه‌دا بوونه، سزای زیندانی تاهه‌تایه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
پرۆسه‌ی دادگاییكردنی چه‌كدارانی بیانی رێكخراوی داعش له دادگای تاوانه‌كان به‌رده‌وامه و ماوه ماوه به گوێره‌ی تاوانه‌كان، سزاكانییان بۆ ده‌رده‌كات.
رێكخراوی داعش، له 10ی حوزه‌یرانی 2014، به‌بێ هیچ ته‌قه‌یه‌ك شاری مووسڵ و دواتریش پارێزگای ئه‌نباری كۆنتڕۆڵ كرد، دوای سێ ساڵ مانه‌وه، به هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، توانرا له 10 ته‌مووزی 2017 شاره‌كه له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه كۆنتڕۆل كرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.