سێ کچی ئێزدیان لەسوریا ڕزگار کردووە کە ماوەی چەند ساڵێکە لەلایەن داعشەوە ڕفێنرابوون، ههروهها تاوهكو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتیی ئێزیدی چارەنووسیان دیار نییە.
نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێنراوە ئێزیدییەكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، لە سووریا كچێكی ئێزیدییان رزگار كردووە كە چوار ساڵ لەمەوبەر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە رفێنرابوو كە تەمەنی 26 ساڵە و خەڵكی تەل عەزیزە لە سنووری شنگال.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هاوكات لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نووسینگەكەیان توانیویانە دوو كچی تری ئێزیدی رزگار بكەن لە سووریا.
ڕای گەیاندووە، زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتیی ئێزیدی چارەنووسیان دیار نییە كە دوای داگیركردنی شنگال لە ساڵی 2014 رفێنراون كە هەزار و 500 كەس لە رەگەزی مێیە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەو كەسانەی رفێنراون بۆ ناو كۆمەڵگە، نووسینگەیەكی تایبەتی دامەزراندووە و ئەركی دۆزینەوەی ئەو كەسانەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.