ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه بڕیار بوو ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له نێوان لیژنه‌كانی یاسایی و دارایی په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم، سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاسای چاكسازی ببه‌سترێت، ئه‌نجام نادرێت .
هه‌روه‌ها كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌مه فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌ردوو لێژنه‌كانی دارایی و یاسایی كۆبوویه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ دانیشتنی نایاسایی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی بدرێت له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌ی یاسای چاكسازی دارایی خانه‌نشینی.
بڕیاریشه فڕاكسیۆنی پارتیش دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا یاداشتێك له‌و باره‌یه‌وه بڵاوبكاته‌وه .
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان و هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌باره‌ت به سازكردنی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌یاسای چاكسازی بوو و هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، بڕیار درا لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كۆببنه‌وه بۆ به‌رچاو ڕوونیی زیاتر راگه‌یه‌ندرا كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناكرێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه یاداشتێك بڵاوده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.