Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:48

سوپای تورکیا سنووری برادۆستی بۆردوومان کرده‌وه‌

زیانەکانی ئەو بۆردومانانە ئاشکرا نەکراوە
کوردستان TV
#7
100%


فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كی توركیا بۆردومانی چڕی ناوچه‌كانی سنووری برادۆست یان كرد

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ 15-4-2018،راگه‌یاند: بۆ جارێكی تر فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیانكردوه‌ته‌وه‌ به‌ بۆردومانكردنی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنووری برادۆست .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ گوتیشی: له‌ ئێستادا فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به‌ چڕی بۆردومانی چیای كه‌ویت و چیابه‌ن و گه‌لی مغاری له‌ سنووری برادۆست یان كرد.

گوتیشی: لە سنووری چیای برادۆست شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویداوە، بەو ھۆیەشەوە سوپای تورکیا بەردەوام بۆردومانی ناوچەکان دەکات، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانانە ئاشکرا نەکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.