گۆرانیبێژی ناسراوی عێراقی " كازم ساهر " له كاتی به‌شداریكردنی له یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كان كه له ئه‌مریكا سازدرابوو ، ئاشكرای كرد كه گۆرانییه‌كی به زاراوه‌ی سووری بۆ درامایه‌ك گوتووه.
ئه‌م گۆرانیبێژه له ئاهه‌نگیكی گه‌وره له ئه‌مریكا بۆ جاری یه‌كه‌م ئه‌م گۆرانییه‌ی گوت كه بۆ درامایه‌كی سووری ئاماده‌ی كردووه كه بووه هۆی سه‌رسامكردنی هه‌واداری ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو یه‌كه‌م جاریه‌تی له مێژووی گۆرانییه‌كانیدا گۆرانییه‌ك به زاراوه‌ی سووری بڵێت .
" الواق واق " ناوی گۆرانییه‌كه و دراماكه‌یه كه تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " سوهام شه‌عساع " نووسراووه و " تاهیر ماملێ "ش ئاوازی بۆ داناووه و دابه‌شكردنی ده‌نگیش له لایه‌ن " ئه‌نه‌س نه‌قشییه " ئه‌نجامدراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.