Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:39

لە ئاهەنگێکی بانگەشەی هەڵبژاردن زیاتر لە پێنج کەس برینداربوون

لەنێو ئاهەنگی لیستی نەوەی نوێ له‌ رانیه‌
کوردستان TV
#7
100%


لە شاری رانییە بەهۆی شەرەوە لەنێو ئاهەنگی لیستی نەوەی نوێ زیاتر لە پێنج كەس برینداربوون.

ئێوارەی ئەمرۆ یەك شەممە 2018/4/15 لە یەكەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری رانییە بەهۆی شەرەوە لەنێو ئاهەنگی لیستی نەوەی نوێ زیاتر لە پێنج كەس برینداربووە.

سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی راپەرین رایگه‌یاند بریندارەكان بە چەقۆ لێیان دراوە و تاوەكو ئێستایش زیاتر لە پێج كەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی راپەرین.

هه‌روه‌ها گوتی: چەند گەنجێک لەنێو خۆیاندا دەبێتە دەمەقاڵێیان و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداردەبن و، دوای برینداربوونیان ده‌گه‌یه‌ندرێنه‌ نەخۆشخانەی رانیە و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كرا.

گوتەبێژی تەندروستی رانیە گوتیشی: ئەو کەسانەی برینداربوون، بەشێکیان دەستیان شکاوە و هەندێکی دیکەیان برین .

شایەتحاڵێک رایگه‌یاند:  من لە شوێنی رووداوەکە بووم و چەند کەسێک بە چەقۆ هێرشییان کردە سەر یەکدی و برینداربوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.