Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:38

پۆلیسی سلێمانی رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌ به‌ر

داوای له‌ بانگه‌شه‌كاران ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌توندوتیژی و بێزاركردنی هاوڵاتیان
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ 15/4/2018 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م به‌ش و بنكه‌كانی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوه‌ بۆ رێنمایی دان ده‌رباره‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئارامی و پاراستنی بانگه‌شه‌كاران و هاوڵاتیان.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌میدی مافپه‌روه‌ر "ئاسۆ ته‌ها عبدالكریم" ڕێنمایی پێویستی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش و بنكه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بانگه‌شه‌كاران و دابینكردنی هێمنی و ئارامی هاوڵاتیان و شوێنه‌ گشتیه‌كان، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوای له‌بانگه‌شه‌كارانی لیسته‌ جیاوازه‌كانی هه‌ڵبژاردن كرد كه‌ به‌هێمنی بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌كانیان بكه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌توندوتیژی و بێزاركردنی هاوڵاتیان  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.