به پێی ئاماری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ڕۆژانه كه‌سێك ده‌كوژرێت و چه‌ندان حاڵه‌تی ترساندن و هه‌ڵكوتانه سه‌رو دزی كردن له شاره‌كه ئه‌نجامده‌درێن.
ده‌شلێن: له 24 كاتژمێری ڕابردووه وه له كه‌ركوك 2 كه‌س كوژراون.
دره‌نگانی ئێواره‌ی دوێنێ چه‌ند كه‌سێك به جلوبه‌رگی فه‌رمانگه‌ی كاره‌باوه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك و دوای دزینی سه‌رجه‌م زێڕ و پاره‌ی ماڵه‌كه منداڵێكی 11 ساڵانی هه‌مان ماڵیان كوشتووه و ڕایان كردووه.
هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی ره‌حیم ئاوای كه‌ركوك له نزیك گۆڕستانی گه‌ڕه‌كه‌كه 4 چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌كی كورد وله دوای ئاشكرابوونیان خاوه‌ن ماڵه‌كه ته‌قه له چه‌كداره‌كان ده‌كات و به هۆی ته‌قه‌كه‌وه یه‌كێك له چه‌كداره‌كان كوژراوه‌و 3 چه‌كداره‌كه‌ی تریش به‌ره‌و شوێنێی نادیار هه‌ڵاتوون.
به پێی هه‌واڵی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه بارودۆخی ئه‌و شاره ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت تاوانه‌كانیش ڕوو له زیادبوونن.
شایه‌نی باسه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بارودۆخی دۆخی ئه‌و شاره‌و سه‌رجه‌م ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی ئیداره‌ی هه‌رێم ڕووه‌و خراپ بوونه‌و كوشتن و بڕین و ترساندن و تۆقاندن و دزی و كاولكاری ته‌نگی به ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌گشتی و به تایبه‌تتریش كورده‌كان هه‌ڵچنیووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.