رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی هه‌واڵێكی ده‌رباره‌ی بنه‌چه‌ی شاژن ئه‌لیزابێس شاژنی بریتانیا بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محمد درودی خوای له‌سه‌ر بێت بڵاوكردۆته‌وه، له‌هه‌واڵه‌كه پشت به بنه‌چه‌ی خێزانی شاژن به‌ستراوه‌و بۆیه رۆژنامه‌كه پێیوایه بنه‌چه‌ی شاژن بۆ سه‌ر بنه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ر محمد درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌گه‌رێته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه پشتی به راپۆرتێكی گۆڤاری هه‌فته‌ی رۆژنامه‌وانی مه‌غریبی به‌ستووه كه رایگه‌یاندبوو، بنه‌چه‌ی شاژنی بریتانیا بۆ چل نه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه.
به‌شێكی زۆری ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان چه‌ند جارێك باسیییان له‌وه كردووه كه بنه‌چه‌ی شاژن بۆ سه‌ر بنه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه‌و هه‌ندێكیش پێیان وایه كه شاژن ئامۆزای مه‌لیكه‌كانی ئه‌رده‌ن و مه‌غریبه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.