Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:32

داعش هێرشی کرده‌ حه‌شدی شه‌عبی و چه‌کدارێکی کوشت

له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی حه‌وزی نه‌فتخانه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14-4-2018 به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ له‌ پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاند:چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی حه‌وزی نه‌فتخانه‌ له‌ باكووری ناحیه‌كه‌ هێرشیان  كردو چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبییان كوشت.

ئه‌حمه‌د زرگوشی به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، یه‌كێك له‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌ر رێگای نه‌فتخانه‌ بووه‌و ئه‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ری و كوشتوویانه‌ خه‌ریكی لێخورینی ماتۆرسكیل بووه‌.

به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ ده‌شڵێ: دوای رووداوه‌كه‌ دۆسیه‌ی لێكۆلچینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه‌ كردۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.