به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، له یه‌كه‌م لێدوانی خۆیدا له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، هه‌ر جموجۆڵێكی رۆژئاوا له سووریا، ده‌بێته هۆی تێكچوونی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئه‌سه‌د، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی نیسانی 2018، له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك له مه‌یدانی جه‌نگ، ده‌نگی هه‌ندێك وڵاتانی رۆژئاوا ده‌بیسترێت وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی رووداوه‌كان بگۆڕن".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، نوێنه‌ره‌كه‌ی خامنه‌یی وتویه‌تی: "سوریای ئه‌مڕۆ وه‌ك حه‌وت ساڵ به‌ر له ئێستا لاواز نییه، ئه‌مریكاش له جاران به‌هێزتر نییه".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له زنجیره تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به موشه‌كی نوێ و زیره‌ك، گورزی سه‌ربازی له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌وه‌شێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر به چه‌كی كیمیایی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق.
لێدوانەکەی ئەسەد دوای ئەوە دێت كە دوێنێ ترەمپ ھۆشداریی دایە روسیا و رایگەیاند، بە مووشەكی نوێ و زیرەك ھێرش دەكەنە سەر سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.