Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:55

ئاژانسێکی رووسی دەنگۆی هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ تاران بڵاوده‌کاته‌وه‌

به‌شار ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ی سوریایان به‌جێهێشتووه‌
ئاژانسێکی رووسی دەنگۆی هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ تاران بڵاوده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسێکی رووسی هه‌واڵی ده‌نگۆی هەڵاتنی سەرۆکی رژێمی سووریا بۆ تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوده‌كاته‌وه .‌

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر رژێمی سووریا چەند رۆژێکە بەشێک لە میدیاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەواڵی هەڵاتنی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریایان بۆ تاران، بڵاو دەکەنەوە.

ئاژانسی (نۆڤۆستی)ی رووسی لە زاری ”سەرچاوەیەکی ئاگادار“ـەوە بڵاوی کردووەتەوە باس له‌و ده‌نگۆیانه ‌ده‌كات كه‌ به‌شار ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ی سوریایان به‌جێهێشتووه‌ و به‌ره‌و تارانی پایته‌خی ئێران چوون .

هه‌روه‌ها لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیداری روسیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئه‌و دەنگۆ و هەواڵانە دوورن لە راستییەوە بەشار ئەسەد و خێزانەکەی هێشتا لە سووریان .

بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەڵاتنی بەشار ئەسەد دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا دێت، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند: ئەگەر یەکلابووەوە كه‌ رژێمی سووریا چەکی کیمیاوی لە دوما بەکارهێناوە بە هێز رووبەڕووی دەبنەوە .
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.