دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای كۆمپانیای ئه‌مازۆن " جیف بیزوس " یه‌كێكه له ده‌وڵه‌منترین كه‌س له جیهاندا كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی نزیكه‌ی سهدوپینج ملیار و سه‌د ملیون دۆلاره و له‌ماوه‌ی ته‌نها چل رۆژدا سه‌رمایه‌كه‌ی به بڕی شازده ملیار دۆلار زیادی كردووه .
به‌م شێوه‌یه توانی پله‌ی نمونه‌یی "بیل گه‌یتس" ی ملیاردیری دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسوفت بشكێنیت كه به پێی هێماكانی بلومبرج بۆ ملیاردیرهكان سه‌روه‌تی "بیل گه‌یتس" گه‌یشته نه‌وه‌ت و دوو ملیار دۆلار.
دوابه‌دوای ئه‌وان به‌ناوبانگترین وه‌به‌رهێنه‌ری بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریكی "وارن باڤیت" دێت كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته هه‌شتاو حه‌وت ملیار دۆلار، " مارك زوكربیرج " ی دامه‌زرێنه‌ری فیسبووك له رێزبه‌ندی چواره‌م دێت كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی گه‌یشتۆته حه‌فتاو سێ ملیار دۆلار.
مانسیو ئورتیجا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌پیاوانی كاری ئیسپانی و دامه‌زرینه‌ری كۆمپانیای فاشیونی ئیندیتیكسه له پله‌ی پێنجه‌م دێت كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی حه‌فتاو دوو ملیار دۆلاری ئه‌مریكیه .
له كۆتاییدا "كارلوس سلیم"ی لبنانیه كه له بواری گه‌یاندن كارده‌كات و پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه له ریزبه‌ندی و سه‌روه‌ته‌كه‌ی گه‌یشتۆته شه‌ست و حه‌وت ملیار دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.