Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:23

زەریف: ئەمریکا بەدوای بیانوویەکدا دەگەڕێت بۆ دەستوەردان له‌ سوریا

وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپی دایەوە
کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی ئێران  ڕایدەگەێنێت "واشنتۆن بەدوای بیانویەکەوەیە بۆ ئەوەی دەستوەردان لە کاروباری سوریا بکات و ئێمەش ڕیگا بەوە نادەین.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە وڵاتی بەرازیل بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند "کۆماری ئیسلامی ئێوان هەڵوێستی ئاشکرای دژ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەبووە، لە سوریا و هەروەها هەر لە سەرەتادا و لەم ڕووداوانەی کۆتایی شاری دوماشدا ئێمە ئیدانەی هەر جۆرە بەکارهێنانێکی چەکی کیمیایی لەلایەن هەر کەس و لایەنێکمان کردووە و دەشیکەین".

محەممەد جەواد زەریف ئاماژەی بەوەدا "ئەمریکا بەدوای بیانوویەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا بکات".

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند، زانیاری باوەڕپێکراو لەبەردەستدایە کە ئەمریکا تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچەکانی تری سوریا دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی کەڵک لەو سەرمایەگوزارییە وەربگرێت کە لە سوریا کردوویەتی'.


ئەم وتانەی جەواد زەریف دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشە کیمیاییەکەی سەر شاری دوما، لە تویتێکدا ڕووسیا و ئێرانی بە پاڵپشتیکردنی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو کارەیانەوە مۆسکۆ و تاران باجێکی گەورە دەدەن.

دوێنێش سوپای ئیسرائیل هێرشێکى کردە سەر بنکەی سەربازى تی فۆڕ لە سوریا و تیایدا ژمارەیەک سەرباز و ئەفسەری پلە باڵاى ئێرانى کوژران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.