Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:59

بەریتانیا گەڵاڵەی هێرش بۆ سەر سووریا تاوتوێ ده‌کات

ئەگەر روون بێت رژێمی سوریا كیمیایی به‌كارهێنابێت
کوردستان TV
#12
100%


سوپای بەریتانیا، خەریکی ئامادەکردنی سینارۆی هێرشە بۆ سەر سوریا بە هاوبەشی لە گەڵ ئەمریکا.

بە گوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیل، بەرپرسانی سەربازی بەریتانیا ئەرکدارکراون بە پلانی هێرشی سەربازی بۆ سەر سوریا ئامادە بکەن.

لەم پەیوەندیەدا، تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر لامان روون بێت رژێمی سوریا ئەنجامدەری هێرشە کیمیاییەکەی سەر دوما بێت، دەبێ روسیا وەک سەرەکیترین هاوپەیمانی رژێمی بەشار ئەسەد، سەرکۆنە بکرێت.

تێرێزامەی دەشڵێت، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکاری و هەڵسەنگاندنی دۆخەکەین و هەموو بژاردەکان تاوتوێ دەکەین.

دوای هێرشی کیمیایی ڕۆژی یەکشەممەی حکوومەتی بەشار ئەسەد بۆ سەر شاری دووما، کاردانەوەی نیودەوڵەتی و بەتایبەت ئەمریکا و چەند وڵاتێکی وەک فەرەنسای لێکەوتەوە و باس لە هێرشێکی قورس بۆ سەر حکوومەتی سووریا دەکرێت.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.