Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:47

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی رووسیا لە عێراق جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رووسیا کرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی: خواستی هەرێمی کوردستان پابه‌ندبوون و جێبەجێکردنی دەستوورە
کوردستان TV
100%

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دیدارێكیدا لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، رایگەیاند: پێویستە هەوڵبدرێت دۆخی عێراق بە جۆرێك ئاسایی بکرێتەوە کە گشت پێکهاتەکان هەست بە دڵنیایی بکەن .

ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ 10/4/2018 مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مه‌كسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و شاندی یاوه‌ری کرد. 

لە دیدارێكدا، كه‌ به ‌ئاماده‌بوونی ڤیكتۆر سیماكۆڤ، كونسوڵی گشتی رووسیا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، بیروڕا له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه‌ ئالۆگۆڕكرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و رووسیا له‌ گشت بواره‌كان کردەوە.

لە بارەی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ‌و گرفته‌كان و دانووستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، باڵیۆزی رووسیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەربڕی و ئاواتی خواست هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێم بە سەرکەتوویی بەڕێوە بچن و ببن بە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەری گشت کێشەکان.

پەیوەند بەم بابەتەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی دواتر كرد، کە وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆیان له‌سه‌ر هیچ لیست و لایه‌نێك نییه‌ و جه‌ختی له‌ گرنگی رێزگرتن و پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور و هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: پێویستە هەوڵبدرێت دۆخی عێراق بە جۆرێك ئاسایی بکرێتەوە کە گشت پێکهاتەکان هەست بە دڵنیایی بکەن و دووپاتی کردەوە کە خواستی هەرێمی کوردستان پابه‌ندبوون و جێبەجێکردنی دەستوورە، وه‌ك رێگه‌چاره‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری.

لە بارەی جەنگی دژەتیرۆرەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ هێشتا هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا ماوە و به‌م دواییه‌ش چالاكییه‌كانیان له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.